خوا دەستورێکی دادی داناوە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
797 مشاهده
خوا دەستورێکی دادی داناوە
ئەوی کە کوشتی، ئەویش کوژراوە
گەورەیی خۆشە، خوا بیدا بە پیاو
بەڵام نەک لە پڕ هاتبێتە ناو!
چونکو لە پڕێ کە بوو بە کوڕێ
زوو بایی ئەبێ، کەڵکی ئەبڕێ
ئەو بایی بوونەیش، هەر خواستی خوایە
«إِنَّ الْإِنْسَانَ لَیَطْغَی» وایە
غوروور بوو، «حوسنی زەعیمی» فەوتاند
بایی بوو، دڵی زۆر کەسی ڕەنجاند
بەڵام ئەو خوێنی کەسی وای نەڕشت
هێجگار «موحسین»یان بە ناڕەوا کوشت
ئەم کارە لکی لێ ئەبێتەوە
هەروا بە ئاسان نابڕێتەوە
هەویری فیتنە زۆر ئاو ئەکێشێ
دوژمنی ناوخۆ ڕەگ دەردەکێشێ
کە «ئەهلی سەلیب» هاتنە فەلەستین
ئینگلیز و فەڕەنگ، لێک کەوتنە قین
بۆ «سەلاحەدین» فرسەت پەیدا بوو
ئەگینە دونیای لێ خرۆشا بوو
خوا لە گەردشی عەسکر و فەقێ
بمانپارێزێ و بۆمبا نەتەقێ