کاری بۆ ناکرێ دەستی بێ پەنجە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
845 مشاهده
کاری بۆ ناکرێ دەستی بێ پەنجە
ماڵدارێ بێ دۆست، بە خەم و ڕەنجە
قاڵب و قیافەت چ دادێک ئەدا
سەیر کە وەلەکێک حوشتر یخ ئەدا
لە سەر ئیشێک بی و دڵێک بشکێنی
لێت ئەستێننەوە دۆش دائەمێنی
کە بەرامبەری دوژمنت نووستی
بە هیوا مەبە کە ساغ هەڵدەستی
ئەو خەوەت خۆشە کە بێ دوژمن بی
نەک لە ترسانا لە کون و قوژبن بی
کە تۆ بە خەیاڵ زۆر بەرز بفڕی
کە کەوتی پەتۆ نابەی ئەمری
هەرچەند بە چنگ و گورج و چالاک بی
نابێ لە مەکری فەلەک بێباک بی
چاری گوزەران بەرچاوتێرییە
دۆست پەیدا کردن، بە چاودێرییە
ئەوەی کە ئەتبێ و لێی ئەدەی بە خەڵک
لە هەر دوو دونیا بۆت ئەبێ بە کەڵک
ئەوی خۆی ئەیخواو هەر بە تەنیایە
لە بین ئەگیرێ، چاوی لە دوایە
خۆ هەرچۆنێ بێ هەر ئەبڕێتەوە
کەواتە، وابکە، بێتە ڕێتەوە