هەندێ عادەتی کۆنی ئێرە بوو
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
800 مشاهده
هەندێ عادەتی کۆنی ئێرە بوو
کە بە خۆرایی خەڵک تێک بەر ئەبوو
جارێ لە پێشدا بە شەڕە گەڕەک
دەستیان لە یەکتر ئەدایە کوتەک
شوێنیان جوێ بوایە زاوا و خەزووری
نەدەکرا بە لای ماڵیا ڕابووری
هەموو ئێواران لەو قەراغ شارە
ئەتبینی تێکڕا وا شەڕەدارە
جارێ منداڵان دایان ئەمەزراند
ئینجا گەورەیان تێوە ئەئاڵاند
کەم منداڵمان بوو سەری نەشکابێ
کەم شەڕ بوو خوێنی تیا نەڕژابێ
هیچکەس نەی ئەگوت: ئەمە بۆ چییە؟
هەموو ئەیان گوت: شەڕ ئازاییە!
بە شەو ئەچوونە حەمام کوڕوکاڵ
لە پڕ ئەبووە شەڕە پەشتەماڵ
خۆم کە یەکێک بووم لەو شەڕکەرانە
ئێستایش نازانم چی بوو ئەمانە؟
ئاخ خۆزگە ئەمە غایەی تیا ئەبوو
بمزانیایە ڕێ بۆ کوێ ئەچوو؟
ئەوسا بەم پیرییە شوێنیان ئەکەوتم
بیشکوژرامایە لەولا ئەسرەوتم