ئەو ڕۆژەی جیهان تەرتیب دراوە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
942 مشاهده
ئەو ڕۆژەی جیهان تەرتیب دراوە
ئینسان لە نیسیان دروست کراوە
ئەگەر مردنمان لە بیر بوایە
کێ وا ئەکەوتە دووی ئەم دنیایە
ئەگینە ئەوا لە پێش چاومانە
ئەمانبەنە ئەم گردی سەیوانە
بە ڕووت و قووتی و بە شەش گەز کفن
ئەمانخەنە ناو گۆڕێکی بێ بن
ئەوی کە ئێمە بۆی بە جوستوجۆین
بە حەسرەتیەوەین تێری لێ ناخۆین
یا بە مێردێکی تری ژن ئەبڕێ
یا میراتییە و شەڕی بۆ ئەکرێ
ئەگەر ئەمانە بێنینە بەرچاو
بەم کوێرەوەریە ناکەوینە داو
خۆ هێجگار ئەولاد کە جەرگی پیاوە
خوا بە دوژمن و فیتنەی داناوە
تا بۆت پێ ئەگا بە کولەمەرگی
تۆ تەقەلاتە بۆ نان و بەرگی
های ئەمڕۆ شەڕ و گەڕی کردووە
یا بە زۆر ماڵی خەڵکی بردووە
ئەگەر لە پێشا ئەمەت ئەزانی
نە دنیات ئەویست نە ژنت دەهانی