هەڵدەگرێ ببمە منەتباری جوو

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  875 مشاهده
هەڵدەگرێ ببمە منەتباری جوو
کە ئەم وەحدەتەی پێ خستینە ڕوو
عەرەب و کورد و تورک کە یەک خرا
هەروا بڕوانە جوو تێی هەڵدرا
نیفاق بەربووبوە سەروگوێلاکمان
جوولەکەیش چاوی بڕیبوە لاکمان
ئێستا لاوانمان وەک شێری ژیان
بە دەنگی دلێر هاتوونە مەیدان
ئەو قەومەی کە خوا دەربارەی ئەوان
فەرمووی یەک بە «دە»ن بۆ ڕۆژی مەیدان
چۆن لە ڕاستی جوو ڕوو وەرئەگێڕن
لە خەیبەرەوە بەوانە فێرن
ئێمەش نەتەوەی «سەلاحەددین»ین
خۆمان بەو ناوە لایق ئەبینین
جیهادی «قودس» پەیڕەویمانە
فیداکاریمان شەرتی ئیمانە
ئای لە عێراق و جۆش و خرۆشی
وا بۆ سەرشایی ئەچین بە خۆشی
هێجگار کچانمان هاتوونە غیرەت
ئەڵێن: جیهادی دەوری سەعادەت
قەسیدە خوان و پێش لەشکر کچ بوون
عائیلەی «نەبی»ش لە گەڵیان ئەچوون