جووی گەڕی گەڕۆک لێمان کەوتە گەڕ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1194 مشاهده
جووی گەڕی گەڕۆک لێمان کەوتە گەڕ
هەرا ئەخاتە ناو بەشەر بە شەڕ
نازانن ئەوەی کە پێی ئەنازن
کەسیان خۆش ناوێ سیاسەت بازن
ئەمڕۆ جوولەکە ڕاست ئەکەنەوە
هەر بۆ ئەوەیە گرەو بەرنەوە
ئەگینە کێ بێ هیوای بە جوو بێ
ئابدەستخانەمان ئەبێ بۆ [گوو] بێ
هەموو دەوڵەتێک بە خوو و کردوە
قەومی جوولەکەی تاقی کردەوە
خاسییەتێکی ڕاستی تیا نەدین
دەریان پەڕاندن لێیان کەوتنە قین
ئێمە ئەمەمان کە دێ بە سەردا
خوا ئەیکا دەستمان لە دینمان بەردا
ئێستاش ئەگەر بێ و ڕووبکەینەوە خوا
هەر لە پێشەوەین ناکەوینە دوا
ئەگەر لەسەر دین هەڵسین بۆ جیهاد
سەلاحەددینی کورد بێنینە یاد
بە گیان تێکۆشین بۆ دین وەک دوێنێ
گەڕ و تەشقەڵە وازمان لێ دێنێ
لە شەڕی پێشوو هێندە کوژراوە
هیچ کامیان هێزی شەڕیان نەماوە