شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  817 مشاهده
شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ
پیاوچاکی لە دین پێ وەردەگێڕێ
کە ئەمووستێکی لە دەمی هەڵسوو
ئەبێتە پیاوی، ئەکەوێتە دوو
لە جیاتی شەیتان ئەوان ئەگەڕێن
«شَیَاطِینَ الْإِنس» بەوانە ئەڵێن
ئەمانە دەستەی لە خوا نەترسن
لە خزم و کەس و کاریان ناپرسن
هی وایشیان هەیە هێند بێ نامووسە
بەوە ئەخوڕێ کە وا جاسووسە
ئەم دەردە پیسەی کە ئەخلاقییە
لە برەودایە هەروا باقییە
تا هەموو لایەک ئەمە نەزانین
نابین بە هیچ و بێ پشتیوانین
خۆ ئەگەر خوای کرد لەمە گەیشتین
پشتمان دایە یەک ئەوسا بە پشتین
پشت و قووەتمان کە لە خۆمان بێ
پیاوین هەر چۆنێ ئارەزوومان بێ
ئێستە کە کەڵکی خۆمانمان نییە
ئیتر بێگانە ئێمەی بۆ چییە
چار هەر ئەمەیە بە تەفرەی شەیتان
نەدەین لەسەر و گوێلاکی خۆمان