خوێندن تەئسیرێ ناکاتە سەرخۆ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
878 مشاهده
خوێندن تەئسیرێ ناکاتە سەرخۆ
نەگریس بە چاک و خراپ ئەڵێ خوو
«بێ عیار» کە «ی»ی لاچوو بێعارە
هەرچی عەیاری گۆڕی عەیبدارە
ئەو ئێسرەی کەوا مەخسووسی جووتە
گوێی بە چەرمەوە نابا بۆ جووتە
زۆری وایش هەیە چڵکن و گەڕە
کە ئاشی گەڕا ئەوسا بە گەڕە
شەیتان زۆر پیاوچاک ئەگێڕێتەوە
کتێب بۆ ئاخریی ئەگیرێتەوە
بەرسیسای عابید لە وەلی ئەچوو
بە تەفرەی شەیتان لە ڕێی دین دەرچوو
دوو برام دیوە ئەولیا زادەن
بۆ هەموو ئەمری شەیتان ئامادەن
بەوەدا ئەڵێم: نەتەوەی وەلی
زۆر مل ئەشکێنن بە زۆرەملی
دنیا هەنگوینە و بنیادەم مێشە
قاچی تێ چەقی ئازای ڕایکێشە
هیچ کەس ناناسرێ بە بێ لێ قەومان
بوار، سپی و ڕەش دەردەخا بۆمان
نوقتەی عائیلە بوو بە غائیلە
بۆیە بۆ دونیا خەڵک هێند مائیلە