ئەگەر قابینە جار جار نەگۆڕێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
782 مشاهده
ئەگەر قابینە جار جار نەگۆڕێ
سەودای وەزیری دەبەینە گۆڕێ
سەری بێ سەودا تۆپی فوتبۆڵە
ماڵی بێ پۆکەر کولانەی چۆڵە
سیاسەتی ڕاست هەڕۆ مەڕۆیە
ترسنۆک بەشی هەر باوکەڕۆیە
وادەی ئینتیخاب کەوتە بەهارێ
چاوەڕێین جلمان بۆ بێ لە شارێ
جاران بە فەرمان ئەهاتنە کایە
پێمان ئەوتن ئاشوور ئاغایە
ئێستا بە ڕەئی هەڵیاندەبژێرن
لە دەنگی دەهۆڵ ناترسن، شێرن
نادان بە نووسین هەڵگێڕیتەوە
دیسان هەر لەفزی خۆی ئەگرێتەوە
مێشەسەگانە کە سەگ مەگەسە
هەڵیشیگێڕی هەروا ناکەسە
زرێی زانینت کە کردە بەرت
تاجی ئەدەبیش بنێرە سەرت
شۆرەت ئافەتە و شەهوەت فەڕەنگی
زۆربوێژ نەگبەت، عیززەت بێدەنگی
تێهەڵچوو دائیم سەر بە بەڵایە
گۆشەگیر هەرگیز کشی بەرنایە