لە ناو کارخانەی چەرخی ئەفلاکا
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
736 مشاهده
لە ناو کارخانەی چەرخی ئەفلاکا
هیچ بەنیادەمێ لەوی تر ناکا
هەیە درێژە وەک عووچی عەنەق
هەر لە خۆیەوە دێتە مەحەللەق
تاکوو «نەڕناییش» هەوساری ئەکا
دایئەمرکێنێ، نایەڵێ ڕاکا
«کوڵەوەیباب»ی وایشمان دێتە ناو
سیفەت و قافیەی وەک یەکە تەواو
هەندێکی تریش هەیە جانمە
هەرچی لێی پرسی هەر نازانمە
دوو فریشتەی بەرز هارووت و مارووت
خستمانە چاڵی بابل بە جووت جووت
بۆن کە ئەمانگوت بە فەڕەنگی بۆن
بەو بۆنەوەیە بە ڕەنگ بوو نە بۆن
هی وایشمان هەبوو دەسی ئەوەشاند
لەسەر سەرقاپێ دڵی ئەرەنجاند
ئەمانە کامیان وەکوو یەکترین
تا ببنە نائیب لە بەریان مرین
دەست لە کاری خوا نەدەین چاکترە
هەر بڵێین بەربووک لە بووک جوانترە
ئای بۆ ئەو چاوەی کاڵ دەبێتەوە
بە گریان بەرەو ماڵ ئەبێتەوە