گەورە ئاوی ڕشت بچووک پێی لێ خست
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
993 مشاهده
گەورە ئاوی ڕشت بچووک پێی لێ خست
بە بیانوو پەتیان بۆ بچووک هەڵخست
دەستەی هەمەوەند ئەچوون بۆ تاڵان
شوێنیان ئەکەوتن خوێڕی و منداڵان
ئەوان دەردەچوون تاڵانیان ئەبرد
دوای ئەوان ژن و منداڵیان ئەگرت
بانق هاوار ئەکا پارە لای منە
بۆچ ئەگەڕێن لەم کون و قوژبنە
تانەی هاوچەشمی لەسەر چاوتانە
پێی نابینن ئەم کۆشک و هەیوانە
دزی ملیۆنەر پێی سەرئەفرازە
بۆ ئانەدزە ئەم شەق و گازە
هەندێ لەوانەی کە پاس ئەدێرن
بە کەر ناوێرن بە کورتان شێرن
دەردی گرانمان «پارتیزانی»یە
ئەم دووبەرەکیە لە نەزانییە
غەرەزی شەخسی بێ ئینسافییە
ڕەش هەر ڕەش پیشەی کۆنی جافییە
تا بۆ وەزیفە پیاو هەڵنەبژێری
دڵنیاییشی باش پێ نەسپێری
کەس لە وەزیفەی خۆی ئەمین نابێ
بێستانیش ئەبێ هەر بەرەڵدا بێ