مەبەرە حەڵقەی دوای کاری دیوان
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
767 مشاهده
مەبەرە حەڵقەی دوای کاری دیوان
دێوانەیییە و پەیڕەوی دێوان
با کەس داریش بی و کاکیش لە تەکا
کە کەوتیە تکا، ئابڕووت تکا
نوێژ لە پشت مەلا و پڵاو لای شێخان
کە شەڕ کەوتە ناو بچۆرە سەر شاخان
دەستی دۆست ماچ کە و لە زێڕی بگرە
دەستی دوژمنیش ماری پێ بگرە
دز و درۆزن بەدن ئەم دوانە
سەگ لە سەگ بەردە و لە دوور بڕوانە
ئەوەی بە ڕاست و درۆ سوێند ئەخوا
پێی باوەڕ مەکە با بشڵێ بە خوا
ئاگاداری ماڵ بە خوا مەسپێرە
ئەو دەربەست نییە بەرچاوی تێرە
ئەم نەسیحەتە بگرە گوێ بەستە
ئەڵێن خەربەستە خاوەندی ڕەستە
پیاوی هونەرمەند کەساسە لێرە
بە دوو زگ برسی و بە زگێ تێرە
لە باران ڕای کرد بۆ ژێر حەسارێ
کەچی بەسەریا ڕووخایە خوارێ
ئامۆشۆی هەندێ بە سەرزارییە
مۆخ و ئیسقانی پڕ مردارییە