ئەگەر زبانت بێ و فێری سەر بێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
836 مشاهده
ئەگەر زبانت بێ و فێری سەر بێ
نوقتەیەکی زیاد ئەخاتە سەر «بێ»
هێند بە زیانە برینی زوبان
ساڕێشی نابێ بە داوودەرمان
کە قینت هەڵساو دەستێکت وەشاند
شووشەی ئارام و خۆشی خۆت شکاند
پیاوی قین لە زگ سیسەمەڕۆیە
گڕیشی نییە «سوتەمەڕۆ»یە
هەرچی سەرڕەق و دەم بەهەرا بێ
ئاردی بەڕووە پەیینکەی نابێ
کە دووبەرەکی کەوتە ناو قەومێ
ئاردی ناو دڕک لەوان ئەقەومێ
ئەمانە هەمووی وا لە پێش چاوە
بەدبەخت نایبینێ بۆ خواپێداوە
ئەوکەسەی کە زۆر لە خۆی بایی بێ
گۆڕ وایە «گولی» دوور ئاوایی بێ
چەند خۆشە قەومێ هەموو یەک دڵ بن
لە ڕووی جیهاندا وەک دەسکەگوڵ بن
ئەوانەی لەگەڵ یاران لە دەشتان
لەم دنیایەدا لە ناو بەهەشتان