برا من و تۆ تۆوی خاکێکین
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
930 مشاهده
برا من و تۆ تۆوی خاکێکین
چەکەرەی تازەی ژێر خاشاکێکین
هێشتا هەوایێ نەش و نمایێ
نەکەوتۆتە کار بۆمان لە لایێ
بەرگەی بایەکی موخالیف ناگرین
کەچی بۆ حاڵی یەکتری ناگرین
ئەوەی دیواری خۆی بن کەند دەکا
پەردەی نامێنێ خۆی بە پەند دەکا
هەر قینت هەڵسێ و دەست بدەیتە دار
بەندی جەرگیشت لێت ئەبێ بێزار
خەلیفە قادر فەرموویە یابە
لەگەڵ زەمانا بە مودارا بە
«سەعدی» فەرموویە و بەڕاستی پەندە
لوتف بێگانە ئەکا بە بەندە
پەندی پێشینان بە دڵسۆزییە
خێرخواهییێەکی گەل و هۆزییە
کە تۆ نەتوانی ڕەگم دەرکێشی
بە باوکی ئەبێ نازم بکێشی
دوو شووشە بێنی بیدەی بە یەکا
کاتێکت زانی هەردووکیان شکا
کەواتە شووشەی عەیشت مەشکێنە
با دڵتەنگ نەبی دڵ مەرەنجێنە