جیهان پڕ فتووح مانگ هێند موبارەک

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  771 مشاهده
جیهان پڕ فتووح مانگ هێند موبارەک
تەنها من ماوم بە بێ تەدارەک
شارباژێڕ چەمی سیوەیل و ئاڵەک
تووتنە و تۆوی بڕاوە کاڵەک
وەک ژاری قەندە، عەیشمان تاڵ بوو
پیرەمێرد لە شوێن شووتی عەوداڵ بوو
بەو عەوداڵییە چووە «عەوداڵان»
بووبوو بە شووتی کەللەی منداڵان
تووکەی سمێڵی دێت پیرەکەی «موغاغ»
کۆگای بانقەنۆت بۆی بوو بە وەتراغ
یاخوا ئەوانەی سەوزەیان لەناو برد
پارەی تووتنیان بۆ «کەللەچی» برد
خوا هەر تاڵییان باتێ وەک تووتن
گیانی شیرینیان لێ بێ بە دوژمن
ئەوانەیش پەین ئەکەن بە مومتاز
جێیان پایین بێ نەبن سەرفراز
بە پەشیمانی شاخیان لێ بڕوێ
شاربەدەریان کەن بۆ گردەگڕوێ
ئەوانەیش هیوا ئەکا بە لوجنە
گیری گێرە بێ وەکوو گای بنە
وا بە لێوی وشک کەوتووینە هاوار
فریامان کەوە گەورەی ئینحیسار