وەزیفە و مەقام بە پیاو ئەگۆڕێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  966 مشاهده
وەزیفە و مەقام بە پیاو ئەگۆڕێ
ڕەنگی شووشەیە کە ئاو ئەگۆڕێ
هەرچی بنێژی ئەوە «بەر» ئەدا
گۆزەیش چی تیابێ ئەوە دەرئەدا
دنیا وەک پیاڵەی چایخانە وایە
تۆ، ئەیخۆیتەوە و هی کەت لەدوایە
ئەو پیاڵەیەی تۆ چات تیا خواردەوە
هەزار مشتەری لە تۆ شاردەوە
پارە «بەقەمە» زوو ئەچێتەوە
کە بەخشیت ئەوسا ئەمێنێتەوە
چاوبرسی هەتا بیبێ تێر ناخوا
چاوتێر بێخەمە، کە نایخاتە دوا
دڵنیابە لەگەڵ ئاوەڵی چاکا
ئەوی دۆست ئەیکا، برا بۆت ناکا
کە لەگەڵ دوژمن لێک ئاشکرا بووی
باوەڕ بە مەکری بکەی تێدا چووی
دۆستی نادان و دوژمنی دانا
بیانگۆڕەوە لە ڕێگا و بانا
دۆستی نادانت وەک هەڵەوەڕە
ئاگات لێ نەبێ «دز»ت لەسەرە
هەرچی هەڵدەسێ سیاسەت زانە
بە دەست خەڵکەوە بێل چەند ئاسانە
دێو جارێک «گوردی» خۆی کەوتبووە چنگ
«گوڕنەتەڵەیە» و ئاوی ناو بێژنگ