کە هاتی دوعای بەد لە دوژمن کەی

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  998 مشاهده
کە هاتی دوعای بەد لە دوژمن کەی
پێی بڵێ یاخوا هەرگیز تێنەگەی
تێنەگەیشتن هێندە ستەمە
بڵێی حەیوانە، هێشتاکوو کەمە
ئەگەر فریوی شەیتان نەبوایە
هەموو باوەڕمان ئەکرد خوا، خوایە
تینمان نەگاتێ بانگ ناکەینە خوا
کوردی ئەم خوارە بە «خوێ» ئەڵێن خوا
چاوبرسی هەر وەک جەهەننەم وایە
«هَلْ مِنْ مَزِید»ی دایم لە دوایە
«بناوان» شل بێ، جۆگە گرفتە
ئاغاژن وابێ! کارەکەر مفتە
باغ بەرەڵڵا بێ هەرکەس بۆخۆیە
کەوتووینە دەورێک کەوا بخۆیە
ئایینە کەوا پارێز ڕائەگرێ
ئایینە سەری تەماع ئەبڕێ
سەری تەماعت بڕی، سەرداری
کە ماڵی خەڵکت خوارد شەرمەزاری
کە لەگەڵ مردوو ئەچیە سەرقەبران
باوەڕ بە مردن ئەکەی بە گریان
لەگەڵ هاتیەوە لە بیرت ئەچێ
ئەگەر وایش نەبێ دنیا تێک دەچێ