ئەو شوێنەی کەوا پڕیە لە نادان
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
956 مشاهده
ئەو شوێنەی کەوا پڕیە لە نادان
دانا ناچارە دەرچێ لە ناویان
کە زانیت زۆردار کەوتوونە سەر کار
یا مل کەچ کە یا کۆچ کە بە ناچار
سێ تیرە هەیە کە هونەرمەندن
لە لای خوا و بەندە، هەر سێ پەسەندن
یەکێ زاهیدە خۆی ڕزگار ئەکا
دووەم عالیمە دەرسی کار ئەکا
سێیەم بەخشندە کە فریادڕەسە
هەر ئەوە کەوا بۆ بێکەس کەسە
ئەو دوانە کەڵکیان هەر بە زوبانە
کەڵکی بەخشندە نانە، بۆ گیانە
پیشەی پەسندی خوای پەروەردگار
کەرەم کارییە ئەیهێنێتە کار
زۆر کەسی وەحشی، تووندخوو، سەهەندە
بە دەسەندە بۆت ئەبن بە بەندە
کە کۆی کەیتەوە و بیشارییەوە
ئەڵێن داماوە بە بارییەوە
کە لە ڕێی خوادا بە دڵ بیبەخشێ
کردکار گونای ئەویش ئەبەخشێ