بۆ ئەوەی بەدڵ بەندەی خودایە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
877 مشاهده
بۆ ئەوەی بەدڵ بەندەی خودایە
سەر و ژێری خاک وەکوو یەک وایە
هەر ئەو دەستەیەی کە خوا ئەناسن
هیچ خەمیان نییە، کە بێ کراسن
دەستەیێکی تر «کۆستۆم» لەبەرە
کە دایانماڵین خەمیان لەبەرە
هەندێکیش خۆیان بۆ ماڵ ئەکوژن
وەک زەروو خوێنی خەڵکی ئەمژن
کاتێ دەستی مەرگ ئەیانجەڕێنێ
هەموویان بە زۆر لە زگ دەردێنێ
بۆ دەوڵەت ئەوەی کە شێتگیرترە
تا باری قورس بێ، لە لای خۆشترە
هەرچی ئینسافی نا بە تاقەوە
ڕۆژێک ئەبینی بوو بە فاقەوە
منداڵ خوێنی دایک ئەمژێ لە زکا
کە هاتەدەرێ ئاوڵە دەرئەکا
کەچی ئەو کەسەی کە شەکر ئەخوا
تووشی عیللەتی شەکری ناکا خوا
بە تورکی «شەکر عیللەتی» هەیە
دکتۆر ئەزانی مردنی کەیە؟
شوکر وەک وەفا کە ناپەدیدە
هەرچی بە شەکر بمرێ شەهیدە
«شەکر عیللەتی» و شەکر قیللەتی
لێکی بڕیون «قاوە» و داڵتی