لەناو گێژاوی گەردشی دەوران
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
857 مشاهده
لەناو گێژاوی گەردشی دەوران
بە نەپەشۆکان ئەبیە مەلەوان
ئەگەر سەبرت بوو هیچ ناشڵەژێیت
کە پەلەت نەبوو هەڵناخلیسکێیت
هاونشینی بەد ئەخلاق ئەگۆڕێ
پیاوخراپ چاکیش ئەخاتە گۆڕێ
ئەو پادشایەی گوێی لە «هامان» گرت
لەگەڵ میللەتی خۆی دەری نەبرد
ئیمان ئەوەتە کە لە دڵ دەربێ
نەک ترسی شیر و حەپست لە سەر بێ
لە گەڵ خراپا ناڵێم تۆ چاک بە
بەڵام بە کردەی چاک خۆت بێباک بە
لە بەخش و بەخشین پەشیمان مەبە
بە شەرتێک دۆستی «لەئیمان» مەبە
چەند خۆشە خەوی خۆشی بێ گرێ
دوژمنت نەبێ، خۆشیت سەرئەگرێ
ڕۆژ ئەرکی مەسنەد، شەو خەیاڵی ماڵ
سرەوتت نابێ و عەیشت ئەبێ تاڵ
تۆ کە ئەزانی هیچ تا سەر نییە
ئەم تەقەللایە و ئەرکەت بۆ چییە؟
لێدە لە تیپی ڕەندان بە تی تی
چی دەبێ، ببێ، کەیفی خۆیەتی
هەزار وەک تۆ هات و تێپەڕی
پاسیان ئەکرد و سەگیان پێ وەڕی