سەیری نادان کە، غەم ئەڕەوێنێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  711 مشاهده
سەیری نادان کە، غەم ئەڕەوێنێ
«تەرسەقول» ژانی چاو دەشکێنێ
«مێباز» بە ئازا ناوی ئەبڕێ
ژن لێی دەرکەوێ، شاربەدەر دەکرێ
زێروو خوێنی پیس لە لەش ئەمژێ
«ئەسپێ» بە میکرۆب ئینسان ئەکوژێ
گوێز بەو بەرزییە بەری وا وردە
تەرزێکی «شووتی» بەشی دوو گردە
«وەلەک»ێ پەنجا «وشتر» یخ ئەدا
«گوللە»یەک ئاگر لەویش بەرئەدا
بە تایێ شایێ تەختی تەخت ئەبێ
یەکێ بە ئەسپێ خاوەن بەخت ئەبێ
لە کێلی قەبری شای «قەڵاچوالان»
نووسراوە هاوار بە دوو «جلق»ە نان
ئێستا دووسەدە و کەسیش ناپرسێ
دەوری «مەهدی»یە وا کەس ناترسێ
تا دێت زەمانە ڕوو لە «بەدی»یە
بە ڕێکەوت باوی «نەدی و بدی»یە
ئێرە زۆر چاکە ئەولا بڕوانن
هەموویان دزی «گوێلک»ی خۆیانن
ئەم حاڵە دیارە خواستی خواییە
دوان لە کاری خوا خۆڕاییە