ڕەشەبا شەڕیە، ئەیشڵێن بەهارە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
733 مشاهده
ڕەشەبا شەڕیە، ئەیشڵێن بەهارە
چەرخی چەپگەردیش، شڕی بەهارە
خوا ئەم گەردشە بۆیە ئەنوێنێ
بڵێن: هیچ لەسەر ڕێی خۆی نامێنێ
خوا فەرمووی: ئەگەر لە قەڵایشدا بن
ڕزگاری نییە لە چنگی مردن
ئەمە بە چاوی خۆمان ئەبینین
کەچی بە مردن ئیمان ناهێنین
ئەگەر بە مردن ئیمانمان ئەبوو
گرانجانیمان لەناو دەردەچوو
هەموو ڕزقێکمان یەک بەدە زیاد کرد
ئابڕووی ئایینی ئیسلامیان برد
بۆ خوێنی هەژار قەپ درێژ ئەکەن
هەر بەو خوێنەوە ئەچن نوێژ ئەکەن
هیچ ساڵێ برنج وەک ئەمساڵ نەبوو
تێفکرن! نرخی لە وزە دەرچوو!
سەعدی فەرموویە: بۆ ئەم هەڵدایە:
«بەرد بەستراوە، سەگ بەرەڵدایە»
منیش بێترس و پرس بم وا ئەبم
بە تەفرەی شەیتان زوو ئیغوا ئەبم
ئەم تۆز و خۆڵەی ئەیکەنە خەلە
لە ڕێی ئاییندا هەر غەشە و غەلە