ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
927 مشاهده
ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری
خەمی بۆ مەخۆ، بە شوێنیا مەگری!
بێگومان هەرچی کە خواستی خوا بێ
بە کەس ناگۆڕێ هەر دەبێ وابێ
بۆ خواپێداوان لە پڕ ئەبارێ
زۆر پارووش لە قوڕگ ناچێتە خوارێ
خوا نەیداوەتێ کە بیخوا ئینسان
کەچی پێی دەڵێن: لەغاوی شەیتان
کەوابوو ئیمان بە خوای خۆت بێنە
بە خەفەت دڵی خۆت مەڕەنجێنە
حەدیس فەرموویە: ئیمان بە قەدەر
پیاو ئەپارێزێ لە ڕەنج و کەدەر
هی وا دەبینی کە کەم ئیمانە
هەر کردەی ئەوە و بردەی شەیتانە
خوا ماڵی دونیای داوە بۆ خواردن
هەر خواردن چاکە و خۆش ڕابواردن
دەوڵەمەند باوەڕ بەمانە ناکا
ئەو هەر ئەیەوێ زۆرتر پەیدا کا
ئەڵێ: کە پارە خەرج کەی نامێنێ
کە نەشما، خەڵک پێت پێ ئەکەنێ
ئەمیشە ڕاستە لای پارەپەرەست
ئاخ مەرگ بواری کەس نادا بە بست