هەندێ چشت هەیە قەدری نازانی
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
777 مشاهده
هەندێ چشت هەیە قەدری نازانی
کە ڕۆیی لە دوای ئەو پەشیمانی
بە پیری خۆشی جوانیت دێتە بیر
جوانیش کە ڕۆیی نایەتەوە گیر
کە نەخۆش کەوتی ئەڵێی ئاخ و داخ
هیچ خۆشتر نییە لە بەدەنی ساخ
پارەیش لە سەرفی خۆت ئەتۆرێنی
نایخۆی خەمیەخۆی کە ئەیدۆڕێنی
کە بە جلی جوان پیاو پەسەند ئەکەی
لە لای هونەرمەند خۆت بە پەند ئەکەی
فریشتە هونەر نییە کە چاکە
لە شوێنێکدایە لە بەد بێباکە
ئەگەر ئازایە با بێتە ناومان
ئەویش وەک «هارووت» ئەخەینە زیندان
بیدە بە دوژمن بە سەرفرازی
بەڵام لە دۆستت چشتێ نەخوازی
هەرچەند شاردنەوەی سڕ سەر سڕ ئەکا
سڕ نەشاردنەوەیش سەر لەبەر ئەکا
بە جەزای گوناە با تووناوتوون بی
نەک شەرمەزاری عەفووی دوژمن بی
وەک «دیۆژن» بە، سێبەرت نەوێ
لە کووپەی خۆتا، ڕاکشێ شەوێ