چەرخ هەر ئەو چەرخە، کە چەرخی سووڕاند
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
932 مشاهده
چەرخ هەر ئەو چەرخە، کە چەرخی سووڕاند
دەنگی شەیپووری ڕەزاشای خەفاند
ئێستا شەیپووری شاپوور ئەخوڕێ
بە بانووی میسری چرای ئەگڕێ
ئەگەر هات ئەویش بڵێ شاهەنشام
لێی قەبوول ناکا قەمارەی عەوام
دیکتاتۆری ڕووی لە نەهاتییە
ئێستا دەور دەوری دیموقراتییە
دنیاکەن فانی کاروانسەرای ڕەنگ
نیوەی دڵشادە و ئەو نیوەی دڵتەنگ
گاهێ پشت بە زین، گاهێ زین بە پشت
کاتێ لەنگەوقووچ، گا لەسەر تەنیشت
گا ئەچیتە بەست ڕێگەی پلیکان
گایێ ڕادارە، ڕێگای مەریوان
ئاهێکە ڕشتەی ستەمکار ئەبڕێ
هەودا کە توندت کێشا ئەپچڕێ
ئەڵێن هار ئەمرێ بە خۆڵی مردوو
بەسەر «هیتلەر»ا بیبێژنەوە زوو
بەڵکو خوا بیکا ئەوی پێ بمرێ
ئەمەندە لاقی بەندەی خوا نەگرێ
بە هۆی ئەوەوە هێندە کوژراوە
قەبرسان جێگای مردووی نەماوە