«گوڵەبەڕۆژە» مەجزووبی عەشقە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
975 مشاهده
«گوڵەبەڕۆژە» مەجزووبی عەشقە
ڕووی هەر لە ڕۆژە، ئەمە سەرمەشقە
نەک «فڕفڕۆکە» بە هەموو بایە
ئەسووڕێتەوە و ڕەنجی بە بایە
«مەقەست» هەر کەسێ ئەموستی پیا کا
دەم دەکاتەوە، فەرقی کەس ناکا
پێم گوت: چی هەیە؟ بیڵێ بیزانم
وتی: نازانم ڕەحەتی گیانم
کە تۆ نەتوێرا دەم بکەیەوە
مەچۆرە جەنگی «جەم» و «کەی»یەوە
تۆ لەچاو خەڵکا وەک نێرکی کاردووی
ئەم دونیایەیان پێ نەسپاردووی
ئەگەر ئەتەوێ دایم لە پێش بی
ئەبێ بە چەپڵە «هەلهەلە»کێش بی
بەم شارە ئەڵێن شاری «ڕەشەبا»
ئاگات لێ نەبێ کڵاوت ئەبا
باوجود ئێستا کڵاو نەماوە
لای «ئەلمۆدەکان» سەڕڕووتی باوە
جاران سەری ڕووت ئەخرایە زێی کەر!
ئێستا سەری ڕووت بووە بە هونەر
خوا عاقیبەتمان بە خێر بگێڕێ
وابێ پیاوخراپ بە کەس نەوێرێ