دەڵەک کە پێستی کەوڵی شاهانە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  855 مشاهده
دەڵەک کە پێستی کەوڵی شاهانە
ناوی بە «تسن» لە ناو ناوانە
نادر هەلکەوتوو، بە ڕەگەز نییە
مریشکیش ڕەشە و هێلکەی سپییە
«فزونی لشکر نیاید بە کار»
چین و ئیتالیا کەوتوونە هاوار
ئیتالیا لنگی دایە و تێشکا
«غاریباڵدی» بۆ وا ئابڕووی تکا؟
ئەمە پاداشی بێ وەفایییە
دۆم بە سەروپێ لەخۆ بایییە
ئەمانە هەمو بە خواستی خوایە
کێ ئەیگوت «یۆنان» ژوور «ئیتالیا»یە؟
هەرچی بەرز فڕی کە کەوتە خوارێ
سەروگوێلاکی ئەشکێ بە جارێ
لەشکری ئینگلیز گەییە «بەنغازی»
وەک شایی کەران کەوتنە ڕمبازی
من شەڕم ناوێ با هەر شایی بێ
پڵاو خواردنمان بە خۆڕایی بێ
سەلکێ چەوەندەر گەییە پێنج ئانە
هێشتا پێم ئەڵێن بیکڕە هەرزانە
ئەوی کە ئەیخوا بە بادی هەوا
بەند و باویشم ئەخاتە دوا!!
گونای ئەو نییە دنیاکە وایە
ڕیایی ڕوتبە و خاوەن کەوایە
هەرچی دەبینی کوشتەی کورسییە
ئەوی خەڕۆیە بە خۆی برسییە
«گا» لەسەر پشتی «ماسی» وەستاوە
بە کوردی تڕەکەڵەکی ناوە