ڕەنج پەیژەیەکە پیا سەرئەکەوی
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
935 مشاهده
ڕەنج پەیژەیەکە پیا سەرئەکەوی
کە دستت بەردا بێ سەر ئەکەوی
بە کردە و کۆشی تێکۆشە وەک شێر
دەستی ماندووە لەسەر سکی تێر
تەمەڵ کە وتی: وا هەمە ئەیخۆم
لە دواییا ئەڵێ ئای چیم کرد بەخۆم!!
کە تۆ بە نان و بەرگی کەس نەبی
ئەچیتە ڕیزی یارانی «نەبی»
دەست پانکەیتەوە لە پێ ئەکەوی
کە لە پێکەوتی، ئەکەویە نەوی
کەم بخۆی لەشت بێ عیللەت ئەبێ
کەم بڵێ سەرت سەلامەت ئەبێ
چاوت لە نانی دیوانی نەبێ
تێری لێ ناخوا بە ئەرخە نەبێ
کەوتووینە دەورێ دەورەی ڕیاسەت
بە مەهارەتە، نەک بە کیاسەت
خوێندەوار بۆیە ناخەنە قەڵەم
خۆی بە خوێندەوار ئەداتە قەڵەم
نازانێ ئەوی بە عیلم ئەنازێ
هەڵکردی دێتە سەر نان و پیازێ
ڕاستە هەموو چشت بەدەست خودایە
ئەوی «تەشەبوس» نەکا لە دوایە
چونکو خوا نایێ بێ بە کوێخای تو
تا خۆت نەیژەنی ماست نابێ بە دۆ
«لَیْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَی»
لە پێشدا سەعی، لەپاشا دوعا