ئەوسا کە ڕێ و بان ئەبوە تەق و دەو

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 2 دقیقه  927 مشاهده
ئەوسا کە ڕێ و بان ئەبوە تەق و دەو
وردە شاتری ئەکەوتە سەر ڕەو
«خڕائیمچون» بۆ ڕێی سەلەفی دوور بوو
دوو دەست بە تاڵە بۆ شارەزوورمکان بوو
دەستەی مازووری کە ڕەوی ئەکرد
کەم فرسەت لە دووی هەو هەوی ئەکرد
دوایی کە ئەوان ئەگەڕانەوە
لە شوێن حەو حەوکێش ئەگەڕانەوە
بە دیاردی دیاردی ئەبوو بە هەوا
کونەمشک ئەبوو بە کۆشک و سەرا
ئێستا ئەم هەموو سەلەفە ئەکڕێ
ناوی ئیمچون و قەیار نابرێ
ئۆتۆمۆبێلە!! وڵاخ نەماوە
قەیار بۆ پیاوی بێگانە باوە!
ناڵبەندی کەوتە دەست وەستای گەدا
هەندێ لە ناڵ و لە بزمار ئەدا
ڕۆژێکیش ئەبێ بە کۆلکە بزمار
دەستی کۆڵی سوار ببێ کۆڵەوار
سەردەمێ کلکیان کرد بە بەهانە
وا ئێستا مۆدەی کلک هەڵکێشانە
مایسە و گەرمەی گەزۆ بارینە
لە کێ دەنیشێ مێش ئەم هاوینە
لە سینەمادا «ریۆ»م دەورەی زوو
کە باوی «باوەفیل ئامەدی» بوو
کە ئەتگوت فیلی یەک دەست ئامەدە
بۆ دەست هەڵبڕین یەکسەر ئامادە
لە پاش یەک دەستە یەک دەست و یەک پا
داهات و کورسی بەختی بێ چەسپا
زۆریان لا خۆشە ئەم جرت و فرتە
بەڵام ئاخ هەودای هیوا زۆر کورتە
هەر وەک کورتانی کەری جەجاڵە
بە شەو ئەدروێ بە ڕۆژ بەتاڵە