هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1357 مشاهده
هیچ کەس نازانێ کە ئەم دنیایە
چەند هەمە چیزەی ڕەنگ ڕەنگی تیایە
یەکێ هەر لە شوێن پارە عەوداڵە
لە مسکێن بووە بە زەردەواڵە
وەک هەنگ لەم و لەو هەنگوین ئەگرێ
کە پێیەوە دا کەچی خۆی ئەمرێ
کەم پارەدارم دیوە تێر بخوا
بۆی دێتە بەرهەم لە پڕ خۆی دەڕوا
پارەی میراتیش میقرۆبی شەڕە
برای میراتخۆر دەست بە خەنجەرە
وەرە بنوارە دەعوای مەحکەمە
زۆری میراتە دەعوای تر کەمە
هەندێکی تریش کەوا بێپارەن
هیچ قەدریان نییە لەگەڵ ئاوارەن
هەر بەداخەوەن دەڵێن ئاخ پارە
دنیا بۆ پارە لەگەڵتا یارە
دەوڵەمەند پارەی بە کەس نەداوە
ئەم گشت عالەمەی ئەڕوا لە دواوە
هێندێ کەوتوونە دەریای سیاسەت
بە قینەبەری بوونە سیاسەت
قینیان لەوەیە ئەم داهیانە
زادەیش نین سەریان لە ئاسمانە
کردەوەت باش بێ چاکی و بەڕێوجێی
کە خوا دای هیچ کەس ناڵێ کوڕی کێی
هەندێ خوا بۆ شەڕ هێناونیە دنیا
وەزەندی خەڵکیان ئەوێ بە تەنیا
کەڕە جەلاد بوو دەیوت دەقچێنم
بە لینگەفرتێ نەشئەی خۆم دێنم