ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1019 مشاهده
ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ
تریشقەی دڵمان ڕادەچەنێنێ
قینی بێدادی لە هەورامانە
هەورامان لووتی لە ئاسمانە
بە تەرزە و لافاو لووتی نانەوێ
قەزای ئەم دیوی لەو دیوی کەوێ
هەورە تریشقە با کێو بسمێ
گشتی ئاسانە هەر «سان» نەجمێ
با دنیا لێمان نەبێزرێتەوە
خۆڵمان بەسەردا نەبێژرێتەوە
مارانگەز هەموو شوێنێ دەپرسێ
لە خشەی مار و مێروو دەترسێ
لە تەقە و ڕەقە دڵم زۆر تەنگە
خودا نەکەرۆ بوواچان جەنگە
خزمەتی وڵات هەر بە عیلم ئەکرێ
بە چرای خوێندن پێ دەردەکرێ
بار ئارد بەرەکی بۆیە لە پاشی
هەر کەسێ بە لای خۆیا داتاشی
ئەویان بە ماڵی ئەویتر خڕە
قاپی مەحکەمە بۆیە وا پڕە
تا حەول و قووەت لەسەر ڕەجا بێ
ماڵی بێ ماڵان نابێ ئاوا بێ
هەندێ ڕەجاکار سەیری زۆر خۆشە
پێی ئەڵێی نێرە، ئەڵێ بیدۆشە
هێندێکیش بە هیچ تەریق نابنەوە
بە دووی ڕێوی دا ئەچنە کونەوە