بوارە ڕەش و سپی دەردەخا
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1346 مشاهده
بوارە ڕەش و سپی دەردەخا
ڕێکەوتە نادان جارجار سەردەخا
شانس سپیاوێکە بە عارەق دەڕوا
عەیبی ئەخلاقی ناپۆشێ کەوا
ئەگەر بە عیلم و عەمەڵ پەسەند بی
لەوە چاکترە کە دەوڵەمەند بی
پارە چڵکێکە لە بەری دەستا
بە مست قوچاندن لە دەستا وەستا
پارە بۆ خێوی زینەت و فەڕە
ئاخ بۆ میراتخۆر میقرۆبی شەڕە
عیلم بۆ قەومێ ڕێگا دەنوێنێ
عالمیش ناوی چاکەی دەمێنێ
دۆست چاکەی دۆستی لێک ئەداتەوە
دوژمن لەگەڵ دۆست ئاشت ئەکاتەوە
ئەوە دۆست نییە بە هیوای پۆست بێ
نەیەوێ دۆستی لەگەڵ کەس دۆست بێ
بڵێن: قەڵەم زەن کەوتوتە بەر زەیل
قەڵەمچی بۆچی کەوتوونە واوەیل
کردمان قەڵەمچی بە تووتن دەم تاڵ
«وەی من وەی منی» چییەتی بەقاڵ
دیارە لە ئێمەش بوو بە کردەوە
لە عیسایان دا موسا بوردەوە
کەس ناڵێ قەساب گۆشتت بە چەندە
جامباز بانگ ئەکا وەرە «خەر» بەندە
یاخوا هەر بژی دائیرەی ئەشغاڵ
بە کرێ کاری دەمکوت بوون کەم حاڵ