بە واتە واتە پیاو ئەبیێتەوە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  937 مشاهده
بە واتە واتە پیاو ئەبیێتەوە
خووی منداڵیمان لێ ئەژیێتەوە
سەر و گوێی یەکمان شکاند بە کوتەک
چەند لێک خەڕۆ بووین بە شەڕە گەڕەک
من «گۆیژە»ییم و تۆ «کانیەسکانی»
لە یەک بووبووینە دوژمنی گیانی
هیتلەر و یەهوود هێندە دوژمن نین
ئەوەندەی ئێمە لێک هاتووینە قین
ئەو ئیشەی کەوا ڕاجیع بە خوا بێ
بە زۆری بازووی هیچ لایێ نابێ
پشتیوانەکەت ئەگەر بەکارە
باراش لە ئاشی ژووروو بهاڕە
ئەگینا کارمان لێرە لە پاشە
پیشەی پێشوومان دەوەن بە ئاشە
جاران ئیتالیا شەڕەگای ئەکرد
وتیان خراپە پێیان لەناو برد
ئێمە بەران و کەو و کەڵەشێر
تێک بەر ئەدەین و سەگ دەکەین بە شێر
هەموو دەرسی شەڕ ئاخر شەڕییە
بۆیە هەڵکردمان کوێرەوەرییە