کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1957 مشاهده
کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا
کە تێریشی خوارد ڕوو لە تۆ ناکا
ئەڵێی تۆفانی نووحە هەستاوە
باوک ئەولادی ژێر پێی خۆی ناوە
بە خاڵۆ خاڵۆ هات بە لامەوە
بوو بە توولەمار دای وەپامەوە
ئەگەر کەڵکی بێ ئەوسا خاڵەیە
ئێستا دەور دەوری سوورەداڵەیە
هەندێکمان هەیە ڕەگی خەو ئەگرن
تا ئیشیان هەیە لەبەر پیاو ئەمرن
ئەمڕۆ لە لایان ساحێب مەقامی
پێت هەڵخلیسکا شێت و نەفامی
سەیر ئەو سەیرەیە ئەمەیش ئەزانین
دێین خۆمان لادەین کەچی ناتوانین
ئاخ خۆزگە هێندەی سەخی و جەسوورین
چی دەبوو بەدڵ لە یەک ببوورین
ئەو قەومە بەرز و ساحیب مەنزڵن
کە لەگەڵ یەکدا ڕاست و یەکدڵن
ئەوەی بە بەشی خۆی ناڕەزایە
بە هەوڵی بێ جێ ڕووی لە قەزایە
تیری دۆست لە پێی «ژیان» درابوو
زۆراب بە تیغی ڕۆستەم کوژرابوو
بە بەردەباران کورد نەمرد بوو
بەگوڵی دۆستی گیانی دەرچوو بوو