وا «ڕەشەمێ»یە مڕمیاو مڕمیاوە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1335 مشاهده
وا «ڕەشەمێ»یە مڕمیاو مڕمیاوە
بۆرە سوار بوونی «داوود» دەم خاوە
«مریەم» بەرنادا هێندە بە جۆشە
تا کەر لە بەغدا نەزەڕێ بۆشە
ئەمە شەرتێکە بۆ منداڵانە
ئێستا تا حەز کەی هێندە ئاسانە
لە خەودا سواری کەر ئیعتیبارە
بەڵام بە دیمەن هەر ئەو سوارە
بورجی پیرێژن ئەمساڵ کەم سەختە
ئەو لە پیاو زۆرتر بە ڕاو و بەختە
ئەگەر بێ و بیکا بەزوقم و سەهۆڵ
هەژارەکانمان چی دەگرنە کۆڵ