وەجاغ کوێر ماڵی ئەبەشنەوە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
2203 مشاهده
وەجاغ کوێر ماڵی ئەبەشنەوە
کەر تۆپێ ناڵی ئەکێشنەوە
لەم دنیایەدا کەس بێ غەم نییە
ئەگەر بێ غەم بێ بنیادەم نییە
کەوتووینە ڕۆژێ بوو بە وای نەفسی
زۆرکەس هەوڵی دا خودا نەینووسی
ئەڵێن تەور کلکی خۆی نابڕێتەوە
وای ئەبڕێتەوە کە نەبێتەوە
کورد بە عیبادەت دوعای مەقبوول کرد
لەیلەتولقەدری لە ژنا خەرج کرد
بەهار گیانداری پێ ئەژیێتەوە
ئەترسم ماریش ببووژێتەوە
بیستوومە وردە مەئموور دەرئەکرێ
بەڕە هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ
ئەی ئەو کەسانەی کە کەم وەرئەگرن
دەست بە کڵاوی خۆتانا بگرن
ئیتر لەگەڵ کەس نابمە دەستەخوشک
من و وێرانەی پیرێژن و مشک
وەک جاران بێستان بەرەڵڵا نییە
ئەم دووگە چەورە بێ بەڵا نییە