زۆردار و هەژار، وەک سەرما و هەتیو
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
4091 مشاهده
زۆردار و هەژار، وەک سەرما و هەتیو
بزن هەوڵی گیان، قەساب هەوڵی پیو
دەوڵەمەندی ڕژد خۆی هەڵئەکێشێ
پارە مێشێکە لە گووش دەنیشێ.
لە قاپی نامەرد مەکە «دەقولباب»
بێ گۆشت بە، نەوەک منەتی قەساب
لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە
جەردە ڕووتت کا، با لەم بەرەوە
ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی
کە باران نەما «کەپەنەک» بۆچی؟
«بەخیل» خۆی نایخوا و هەوڵیشی زۆرە
ماڵی خۆنەخۆر، بۆ چەکمەبۆرە
چرای درۆزن ساتێ دەگڕێ
بەڕەیش هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ
درۆزن ئاگری لە ماڵ بەربووبوو
وتیان درۆیە، کەسی بۆ نەچوو.
سوحبەتی نادان، تاڵ ڕابواردنە
لە دووی کەر ڕۆین، تەرس بۆن کردنە
هێندە بەرز مەفڕە، بڵێن بێ باکە
دیارە بێ باکی هەر بۆ خوا چاکە
توورەکەی جۆ بۆ کەری دێز پێوی
تۆپینی دەوێ و زەرەری خێوی