ژمارەی کورد: قسەی ڕۆژەڵاتیناسان
ئێستە ئێمە بە سەرە قسەی ئەو ڕۆژەڵاتیناس و مێژوونووسانە ئەنووسین کە لە لایەن ژمارەی کوردەوە دواون، لەپاشا بیروباوەڕی خۆیشمان دەرئەبڕین.
کورد لە ئێران:
«دائرة المعارف اسلامی» ئەڵێ کوردی ئێران هەر نیو ملیۆن ئەبێ. لەگەڵ ئەوەدا لێژنەی کۆمەڵی قەومەکان «عصبة الأممعربی» کە چوونە مووسڵمکان بۆ قسە لە کوردەکانی ئێرانەوە بە حەوسەد هەزار (٧٠٠٠٠٠) کەسیان دانان. هەر نووسینەکەی ئەوان لە شوێنێکی تر لە باسی سابڵاغمکاندا ئەڵێ: «ئەم وڵاتە دووسەد هەزار کەسە».
لە باسی کرماشانمکاندا ئەڵێ: «دانیشتووی ئەم وڵاتە - کە بەشی زۆری کوردە سێسەد هەزار (٣٠٠٠٠٠) کەسە». بەشی ڕۆژاوا و جنووبی و جنووبی ڕۆژەڵاتی دەریاچەی ورمێ لە ئازەربایجان کە دووملیۆن دانیشتووی هەیە هەمووی شوێنی کورد بووە. ناوچەی سەڵماس سێزدە هەزار کوردی لێیە. ناوچەی خووی و ماکۆیش هەروەها کوردن، هەرێمی «سندووس، شنۆ و لاجان» ئەوە هەمووی هەر کوردە. «کرزوونشخص» لەپاش ئەمانە ئەڵێت: «ژمارەی کوردی سابڵاغمکان ٢٥٠ هەزارە، هی کرماشان ٢٣٠ هەزارە، هی ئەردەڵان ١٣٠ هەزارە» لەسەر ئەم قسانە ژمارەی کوردی ئازەربایجان -بێجگە لە وڵاتی سابڵاغ- بە لانیکەمەوە ئەگاتە دووسەد هەزار (٢٠٠٠٠٠) کەس. وڵاتی ئەردەڵان کە پایتەختەکەی سنەیە و هەموویان کوردن؟ ژمارەی نیشتەجێکانی ١٥٠ هەزار کەسە، کە کۆچەرییەکانی بخرێتە سەر ئەگاتە ٢٥٠ هەزارکەس.
لەمەوە ئەمە دەرئەکەوێ کە کوردی ئەم چوار شوێنە نزیکەی ملیۆنێک ئەبێ، ئەگەر کوردەکانی «خۆراسان، کرمان، فارس، تاران، قەزوێن و هەمەدان»ی بخەینە سەر لەگەڵ هەموو «لوڕستان» - کە هی ئەم لوڕستانە لەسەر باوەڕین «کرزوون» لە ساڵی ١٨٨١دا هی پشتکۆ» و «پێشکۆ» گەیشتوونەتە ٤٢١ هەزار کەس، ٢١٠ هەزاری فەیلییە و لەسەر قسەی ڕۆژەڵاتیناس «ڕابینۆ» لە ساڵی ١٩٠٤دا هەموو فەیلی ١٨٠ هەزارە،١٣٠ هەزار لە پێشکۆ، ٥٠ هەزار لە پشتکۆ - زیاتر لە دوو ملیۆن کورد دەرئەچێ لە ئێراندا. لە ڕاستیدا تا ئێستە بێجگە لە تەخمینی ڕۆژەڵاتیناسەکان ژمارەیەکی ڕاستی لە ئێراندا نداروە بە دەستەوە.
کورد لە تورکیا
«دائرة المعارف اسلامی» ئەڵێ: «ژمارەی کورد لە تورکیا بەپێی ئەو ئامارە کە ساڵی ١٩٢٥ لە مۆسکۆ بڵاو کرایەوە گەیشتووەتە ملیۆن و نیوێک» بەڵام بەڵگەکانی تورکی ئەڵێن ژمارەی کۆچەرییەکانی کورد لە تورکیادا ٩٦ هەزار کەسە. ئەمین زەکی بەگ ئەڵێ: «دانانی کورد لە تورکیادا بە ملیۆن و نیوێک من ناچێتە دڵمەوە، چونکە هەر لە «دائرة المعارف اسلامی»دا ئەڵێ: ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی «ئەرزوڕۆم» و «وان» و «بتلیس» و «خەرپووت» لەپێش شەڕی «١٩١٨- ١٩١٤»دا گەیشتبووە «٢،٦٤٢،٠٠٠» کەس. لەمانە «١،٨٢٨،٠٠٠» کەسیان موسوڵمان بوون. هەروەها نیوەی دانیشتووانی ئەرز و ڕۆم کوردن لەگەڵ چەند شوێنێکی تری بەناوبانگدا. کە وا بوو ناچێتە دڵەوە کە کورد لەو چوار شوێنەدا لە ملیۆن و نیوێک کەمتر بێت».
دیسان «سیر مارک سایکس» و «دوکتۆر ڤریگ» ئەڵێن: بێجگە لەمانە گەلێکی تر لە تورکیادا هەیە، وەکوو ئەوە کە لە حەوزی ڕووباری «قەزل ئیرمان» و لە ناوەوەی «قوونیە» و «ئەنقەرە»دا هەژدە عەشرەتی کورد هەیە کە نزیکەی حەڤدە هەزار خێزانن، لە «سیواس» و ڕۆژەڵاتی و لە «زازا» عەشرەتی «قۆچگیری» گەورەش هەیە. ئەمە بێجگە لەو پێنج تیرەیەیە کە کەوتوونەتە ناوەندی ناوچەی «ئەرزنجان» و «زازا» وە دوازدە هەزار خێزان ئەبن. لە شیمالی خەلیجی ئەسکەندەروونەشەوە چواردە عەشرەتی تر هەن زیاتر لە دوازدە هەزار خێزان ئەبن. عەشرەتی «بەرازی» کە لە دەوروبەری «ئورفە» ن حەڤدە هەزار «١٧،٠٠٠» خێزان و بوون بە ١٢ تیرەوە. تێکڕا ئەم عەشایرانە کە ٥٨ هەزار خێزان دەرچوون، نزیکەی ٣٠٠ هەزارکەس ئەبن، کە کوردەکانی «قارس» و «ئەردەهان» بخرێتە پاڵیان تەنیا کوردی تورکیای ئێستە زیاتر ئەبێ لە دوو ملیۆن.
حکوومەتی فەرەنسی لە کتێبی زەرددا کە ساڵی ١٨٩٢ دەریکرد، ئەو کوردانەی کەوتوونە تورکیا وە بە «٣،٠١٢،٨٩٧» کەسی داناون. «جەنراڵ زەلانگی» ڕووسی، کوردی تورکیای لەپێش شەڕی «١٩١٨ - ١٩١٤»دا بە «٢،٨٠٠،٤٧٥» کەس داناوە. حکوومەتی عوسمانی خۆی لە ساڵی ١٩١٤دا تەنیا کوردی تورکیای داناوە بە «٢٥٢٧٨٤٠» کەس. ئەمە بێجگە لە دانیشتووەکانی «دەیرزوور» و «مووسڵ». هەر جۆر بووبێت لەبەر ئەم شەڕانە و لەبەر کۆچکردنیان و تووشبوونیان بە گرانی و تاڵانەوە، ئەو ژمارەیە نەماوە.
کورد لە عیراق
لە عیراقدا گۆیا بەپێی قسەی ئەو لێژنەیە کە کۆمەڵی قەومەکان ناردبوویان بۆ عیراق لە ساڵی ١٩٢٥دا بۆ پرسیار کردن «٤٩٦،٠٥٠» کورد هەیە، واتە تەنیا لە «هەولێر، مووسڵ، کەرکووک و سولەیمانیە». بەڵام بێگومان ئەمە شتێکی ڕاست نییە، چونکە تا ئێستە ئاماری تەواو نەکراوە تاوەکوو ئەوان ئەمەیان بۆ دەرکەوێ. هەروەها کوردەکانی لوای «دیالە» و «کووت» یشی نەخراونەتە سەری. بەلای منەوە کوردی عیراق زیاترە لە «٦٠٠،٠٠٠» کەس، ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی عیراق ٣ ملیۆن بێت، نیسبەتی کورد لەگەڵیا پێنج یەکە.
کورد لە ڕووسیا
لە ساڵی ١٩١٠ کوردی «ئەریڤان» و «قارس» لە قەوقاس ژمارەی گەیشتبووە «١٢٥،٠٠٠» کەس، لەگەڵ ئەمەدا حکوومەتی ڕووسی کوردی ناوچەکانی «زەنگەزوور، جوانشیر، جوبرائیل و ئاراس»ی نەنووسیبوو. بەڕاستی ژمارەی ئەو کوردانە کە وان لە قوقاسا و کەوتوونەتە کۆماری «جمهووریاتی» «ئەرمەن» و «ئازەربایجان» و «گورجستان»ەوە هیچ دیار نییە. بەڵێ «مُفصّل جغرافیای عراق» دایانی ناوە بە «٥٠،٠٠٠» کەس، بەڵام ئەمە وا نییە؟ چونکە تەنیا قارس کە لەو وڵاتە بەر تورک کەوت «٢٥ تا ٣٠» هەزار کوردی تێدایە. ئەمەش بەپێی ئەو ئاماری دوایییە کە ژمارەی «قارس»ی گەیاندە «٦٣،١٠٧» کەس. لەگەڵ ئەوە ئەو کوردانە کە لە قەوقاس مانەوە بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٠٠ لە «١٥٠،٠٠٠» کەس کەمتر نەبوون.
کوردی بەلووچستان، هیندستان، ئەفغانستان
کوردی بەلووچستان «٣٠٠،٠٠٠» کەسێک ئەبێ، لە هیندستانیش لە ناوچەی «سند» لە عەشرەتی «براخۆی» - کە دوورنییە ئەمە لە برا خۆیەکانی بەلووچستان بن و چووبێتنە ئەوێ - «٤٨،١٠٨» کەس هەیە. «مورگنستیرن»ی ڕۆژەڵاتیناسیش وەکوو «دائرة المعارف اسلامی» قسە لە کوردی ئەفغانەوە ئەکات؟ بەڵام هیچیان ژمارە نادەن بە دەستەوە.
کورد لە سووریا
ئەمین زەکی بەگ لە زمانی «مسیو زمیرمان» فونسوولی ڕووسیەوە ئەیگێڕێتەوە کە گۆیا حەفتا تا هەشتا هەزار کورد لە سوریادا هەیە. مامۆستا «عەلی سەیدۆ گۆرانی» ئەڵێ: کوردی سوریا «١١٥،٥٠٠» کەسە. ئەو ژمارە کە ئەمین زەکی بەگ بۆ هەموو کوردی داناوە بەم جۆرەیە: ئێران دوو ملیۆن، تورکیا ملوێن و نیوێک، عیراق شەشسەد هەزار، ڕووسیا و سووریا دووسەد و سێهەزار، بەلووچستان و هیندستان هەمووی «٤،٦٨٠،٠٠٠» کەسە.
لە «القضية الكرديةعربی»ی دوکتۆر «بلەچ شێرکۆشخص» کە لە ١٩٣٠دا دایناوە ئەڵێ: ژمارەی کورد ئەگاتە هەشت ملیۆن وشتێک. دیسان خاوەنی کتێبی «المسئلة الكردية بِتُركياعربی» لە لاپەڕەی ٤٦دا ئەڵێ: کوردەکان خۆیان ئەڵێن: ژمارەی هەموو کورد لەپێش شەڕی ١٩١٤ تا ١٩١٨دا «٥,٣٨٧,٢٨٠» کەسە. واتە لە تورکیا «٢,٩٨٧,٩٦٠»، لە عیراق «٧٤٩,٣٨٠»، لە ئێران «١,٣٠٠,٠٠٠»، لە سووریا «٢٨٩,٩٤٠» لە ئەرمەنیادا «٦٠,٠٠٠».