گرپە و گڕەی تەنوورە بڵێسەی هەناوەکەم
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
904 مشاهده
گرپە و گڕەی تەنوورە بڵێسەی هەناوەکەم
سیروان و تانجەڕۆیە خوڕەی ئاوی چاوەکەم
شێواوی موویی خاوی کەسێکم بە ڕۆژ و شەو
بۆیە پەشێوە ئێستەکە، بیرە بڵاوەکەم
ڕۆژێ بە پێکەنینەوە فەرمووی دە بێرەوە
بۆ پاسی نیوەشەو سەگە قول هەڵکراوەکەم
دیسان وتی: شەکەر لە دەمت دێتە دەر ئەگەر
ژەهریش بخۆیتەوە کە ببێ بێنی ناوەکەم
ئەم کۆمەڵی گوڵاڵە کە ئاڵن لە کێو و کەژ
ئاویان دراوە گشتی بە خوێنە ڕژاوەکەم
تۆ بێ خودا دەسا وەرە ئەی نووری چاوەکەم
ساڕێژ کە زامی لەتلەتی جەرگە بڕاوەکەم
باوەڕ مەکەن ببن بە - -متن نامشخص کوردی شارەزووراعلام
بێ ترس ئەڵێم لە ڕاستی دڕاوە کڵاوەکەم