نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  1221 مشاهده
نموونەی چاو و ڕووتن مانگ و پەروین
نەخۆشە دڵ، لە لێوت بێنە هەنگوین
لەسەر دینت ئەگەر تۆ موستەقیمی
دە ئەمرم پێ بکە لاچم لەسەر دین
پەشێوە بولبولی دڵ بۆ گوڵی ڕووت
فیداتم بۆچ ئەکەی زوڵفت بە پەرژین
گوڵاڵەی بێستوون ئێستەش بەهاران
ئەڵێن پێت ماجەرای فەرهاد و شیرین
چ شیرینە خودایا ئەو نیگارەم
بە باڵای ئەو بڕاوە ناز و تەمکین
نیگار شین پۆشە بۆیە ئاسمانیش
هەمیشە ڕەنگی شینە وا دەکا شین
لەلای من دەرسی خوێند بولبول کە وا شەو
هەتا سبحەینێ ناوەستێ لە ناڵین
وەکوو ڕەشماری زامار پێچ ئەخۆم من
کە دیم وەستاوە زوڵفت چین لەسەر چین
بە ماچی لێوی تۆ ئەیدەم ئەگەر بێ
قبووڵی کەی لە من تۆ چین و ماچین
خودایا چی ئەبێ زستانی مەیلی
لە حەق ئەحمەدتخلص بکەی تاوێ بە هاوین