دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  890 مشاهده
دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم
قبووڵمە من لەجێی مووچە و بەراتم
لە هیجرانا ئەوا ڕەنجوور و زارم
وەرە باڵین هەتا ماوە حەیاتم
هەموو کەس وەسفی یاری خۆی لە دەستە
بەغەیرەز من، کە هەر جوێنە خەڵاتم
لە تەختەی نەردی غەمدا، ئەی نیگارم
خەریکی شەشدەری هات و نەهاتم
وتی: خورشید و مەهـ، ڕوویان ئەپۆشن
لە گۆشەی بانەوە، وەقتێ هەڵاتم
ئەڵێی ئەحمەدتخلص لە کوشتن ڕوو دەگێڕی
لە بەحسی عیشقدا من زۆر بەزاتم