مێژووی ئەدەب
از کتاب:
مێژووی ئەدەبی کوردی
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
6635 مشاهده
تا ئەم شوێنە ئەوی شایان بێ و قەڵەم بیگاتێ لە باری کورد و بناغەی کورد و وشەی کورد و مێژووی کورددا قسەی لێوە کرا، ئێستە ئەمانەوێ لە مێژووی ئەدەب لە قازانجی مێژووی ئەدەب، لە ئەدەبی زمان لە مێژووی ئەدەبی کوردەوە قسە بکەین. هەروەها ئەمانەوێ ئەوە بزانین کە ئەدەبی کوردی چە کردەوەیەکی بووە بەرانبەر بە قەومی کورد؟ و چە گۆڕانێکی بەسەرا هاتووە و هەر بەرەبایەک چ کەڵکێکی لە شاعیری دەوری خۆی وەرگرتووە؟ یا ئەدەبی ئەو شاعیرە چە کارەساتێکی نواندووە بەرانبەر بەو ناوچەیە کە تیایا ژیاوە؟ وە مەردمی دەوری ئەو چە عەقڵیەت و ڕەوشتێکیان بووە کە وا لە مێشکی ئەو شاعیرەدا دەنگی داوەتەوە؟ وە لەگەڵ ئەمانەشا بەراوردکردنی ئەدەبی کوردی لەگەڵ ئەدەبی غەیرە کورددا. جارێ: