مەتەڵ حەوت پیتی کرد بە نیشانە

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  849 مشاهده
مەتەڵ حەوت پیتی کرد بە نیشانە
ناوی شارێکە لە کوردستانە
پیتی پێنج و حەوت، بە سووک و ئاسان
کارێکە و بویتە پیشەی ناکەسان
چوار و شەش و یەک، دوو و حەفت هەموو
ڕۆژێکی خۆشە لە لای من و تو
حەوت و سێ و یەک بە بێ بیر کردن
دەشێ بۆ چاکە و خراپە کردن!
یەک و سێ و حەوت بە پێچەوانە،
ئاشکرای نەکەی کارێکی جوانە
پێنج و شەش و یەک، دوو بێتە بانی
بە کەسێک دەڵێن دژی ئینسانی
پێنج و یەک و سێ لەگەڵ شەشەمین
هەموو کەس هەوڵی بۆ ئەدا لە ژین
یەک و سێ و دوو خۆشە بە سواری
ئەگەر بیزانی بۆت دێنم بە دیاری
وەڵام: «ڕواندوز»