کێوێکی بڵند بە قەد هەڵگوردە

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  829 مشاهده
کێوێکی بڵند بە قەد هەڵگوردە
نیشانەی بەرزیی نەتەوەی کوردە
لە پێنج پیت پێک دێت ناوی بۆ وێنە
جێی نەوەی میدیای ئاشوور شکێنە
یەک دوو و چوار بۆ ئەو کەسانە
دژ و نەیارن لەم نیشتمانە
چوار و دوو پێنج بەشی هەژارە
پێنج و چوار و سێ زۆرە لەم شارە
سێ و دوو و چوار ڕەنگی شەڕابە
هەڵی گێڕەوە سەگ و سەگبابە!
مەتەڵ هەڵێنی بەژیر و وردی
قبوڵی بخۆ بە برنجی کوردی
وەڵام: «کۆسرەت»