ناوی شارێکە گەورە و کورد نشین
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
835 مشاهده
ناوی شارێکە گەورە و کورد نشین
گەر ئەم حەوت پیتە بە ڕیز بنووسین
یەک و سێ و دوو لەگەڵ شەشەمین
ڕێزی لێ دەگرن بە دین و بێ دین
یەک و دوو چوار پەرستشگایە،
ئەگەر ڕووی تێکەی عەینی خەتایە
یەک و سێ و حەوت لە لادێ و لە شار
قەڵاچۆی دەکەن بە تەور و مشار!
شەشەم و سێیەم بیدەن بە یەکا
دەیکڕی ئەوەی پێویست بێ بەکا
پێنج و شەش و حەوت زۆرت مەرامە،
ناوی پیاوێکی گەورەی ئیسلامە !
پێنج و چوار و سێ برا برایە،
مەتەڵ نەزانی هووچەت بڕایە
وەڵام: «دیاربەکر»