وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  2537 مشاهده
وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا
پەشێو بە هەر وەکوو مەجنوون لە هیجری قامەتی لەیلا
کە دەرخا دڵبەرم ئەو گەردنی سافیی بلوورینی
لە پەنجەم موو دەزێ، گەر دەس درێژ کەم بۆ ملی مینا
غوڵامی و بەندەیی ئەو شۆخە گەر دەستم کەوێت حەیفە
تەنەززول کەم کە بچمە مەسلەکی ئەسکەندەراعلام و دارااعلام
گریبانی نواند و پێکەنی و فەرمووی تەماشا کە
کە ئەمڕۆ موعجیزەی من چاکترە یاخۆ یەدی بەیزا؟