خوێنی دوو چاوم بە نەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
3977 مشاهده
خوێنی دوو چاوم بە نەوعێ دامەنم ڕەنگین ئەکا
هەر کەس ئەمبینێ بە حاڵی ناتەوانم شین ئەکا
شێخی ئیڕشاد و مورید و سالیک و سۆفی و فەقێ
ئەو بەیەک نواڕین بەجارێ کافر و بێ دین ئەکا
هیچ خەنە پێویست نییە بۆ دەست و پەنجەی دڵبەرم
وا بە خوێنی من خەریکە دەست و پێی نەخشین ئەکا
قەت لە لێوی شەککەر ئەفشانی قسەی خۆشم نەبیست
دایمەن بێ دینە مەشغووڵە دڵم غەمگین ئەکا
وا لە هیجری قامەتی سەروی نیگاری نازەنین
ئەم دڵەم قومری سیفەت هەر گریە و ناڵین ئەکا
گەر بڵێی ئەحمەدتخلص لە یاری بووسەیێ داوا بکا
ڕوو ئەچەرخێنێ لە تۆ و گوێی لەو قسە سەنگین ئەکا