وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
1 خولەک
3101 بینین
وەرە بگرە بە یادی چاوی دڵبەر پیاڵەیی سەهبا
پەشێو بە هەر وەکوو مەجنوون لە هیجری قامەتی لەیلا
کە دەرخا دڵبەرم ئەو گەردنی سافیی بلوورینی
لە پەنجەم موو دەزێ، گەر دەس درێژ کەم بۆ ملی مینا
غوڵامی و بەندەیی ئەو شۆخە گەر دەستم کەوێت حەیفە
تەنەززول کەم کە بچمە مەسلەکی ئەسکەندەرناوی تایبەت و داراناوی تایبەت
گریبانی نواند و پێکەنی و فەرمووی تەماشا کە
کە ئەمڕۆ موعجیزەی من چاکترە یاخۆ یەدی بەیزا؟