پشت بە کێ بەستم کە بڕواییم بە هیچ لایێ نییە

از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
 1 دقیقه  859 مشاهده
پشت بە کێ بەستم کە بڕواییم بە هیچ لایێ نییە
گوێ لە چی بگرم کە دەنگی من لە هیچ نایێ نییە
هۆشی خۆم گەر دەربڕم تاوانە دەم کوت چاترە
دادگایی داوەری ئیمڕۆ لە دنیایێ نییە
من لە ئەنجامی بەسەرهات و هەڵەی خۆم تێگەییم
گەر لە بۆشایی نەبێ شاییم بە هیچ شایێ نییە
ماف و داد و ڕاستی گەر ڕاستت دەوێ هەر سێ درۆن
گەر هەبێ بۆ دەست بڕان ئاسایە یاسایێ نییە
«سوورەتا» بێ و «تا ڕەشە» بۆ من جیاوازی چییە
من لە ترسی «سێبەڕۆ» ئاگام لە هیچ تایێ نییە