با دەری کەین ئەهرەمەن، شەرڕخوازی دوور بخرێتەوە
فریشتەی ئاشتی
از کتاب:
دیوانی عەونی
اثر:
عونی (1914-1992)
1 دقیقه
861 مشاهده
با دەری کەین ئەهرەمەن، شەرڕخوازی دوور بخرێتەوە
با فریشتەی ئاشتیمان پێشوازی لێ بکرێتەوە!
با جیهان بخرێتە ژێر سێبەری باڵی هوما
ئاگری شەڕ دابمرکێت خوێن ڕژان ببرێتەوە
لەم جیهانەی وا بەرین هەر کەس بە ئازادی بژی
هەر گەلێ مافی خوراوە مافی زوو بدرێتەوە
با دروشمی خۆشەویستی و برایەتی یەک هەڵگرین
هەر کەسە ئازاد لە خاک و مەرزی خۆی بخولێتەوە
نرخی ئەم ساروخ و تۆپ و گوللە و بۆمبای ئەتۆم
هەر لە کیسەی چەند کەسێکی پیسە کۆ دەکرێتەوە
با لە جێگای نرکەیی تۆپ و تەق و تۆقی تفەنگ
بەزم و هەڵپەرکێ و گۆرانی لە جێی بکرێتەوە!